دەربارەی دروستکەر
Hassan Sidiq Hamad
هەموو ئەو چاکە، فێربوون و زانستەی هەمە و پێی گەیشتووم، تەنها و تەنها لە فەزڵ و کەرەمی خوای گەورەیە و من لە خۆمەوە هیچ نیم.
من حسن صدیق حمد، دانیشتووی شاری ڕانیەم، ئاستی خوێندنم پۆلی ٨ی بنەڕەتییە؛ بەڵام هەر لە منداڵییەوە حەز و خولیایەکی بێسنوورم بۆ دنیای تەکنەلۆژیا هەبووە. هەر ئەو خولیایەش وای لێکردم بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدانی تواناکانم بکەم، تا توانیم ببمە خاوەنی دوو بڕوانامە لە بواری مۆنتاژ و مۆشن گرافیک بە پڕۆگرامی After Effects، هەروەها بڕوانامە لە بواری سۆفتوێری مۆبایلدا. لە پاڵ ئەمانەشدا لە ڕێگەی بەشداریکردن لە چەندین کۆرس شارەزایی تەواوم لە گرافیک دیزاین بە Photoshop بەدەستهێناوە، هاوکات ئەزموونم هەیە لە بواری فۆتۆگرافیی تایبەت بە بووک و زاوا، لەگەڵ بەڕێوەبردنی پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا و سپۆنسەرکردنی پرۆفێشناڵ بۆ پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام.